كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕیاری شۆرای باڵای كار و دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست نیشان دا.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ته‌وه‌ڕۆمی پێداویستیه‌كانی ژیان به‌رده‌وام له هه‌ڵكشانه و لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران ئه‌بێ به جۆرێك دیاری بكرێت كه چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا بتوانێت هه‌زینه‌كانی ژیانێكی ئاسایی پێ دابین بكات. به‌و بۆنه‌وه كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له‌گه‌ڵ دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی تۆماركراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئاماره‌كانی ڕژیم ساخته‌یه و ئه‌بێ حه‌قده‌ست به پێی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ته‌وه‌ڕۆم و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی واقیعی و سه‌ربه‌خۆی كرێكارانه‌وه دیاری بكرێت. حه‌قده‌ستی كه‌متر له سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت تاوانه و لانیكه‌می حه‌قده‌ست نابێت كه‌متر له ٦٠ ملیۆن تمه‌ن بێت، ئێمه كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ گۆڕانی ئه‌و دۆخه، به‌هێزتر له هه‌میشه و یه‌كگرتووانه درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ین.