به‌یانیه‌ی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌د به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جهانی دژ به‌ ئێعدام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی دژ به‌ ئێعدام به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.

له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه‌: ده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ و قه‌تڵی حكوومه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر مافی ژیان بكرێت. به‌ داخه‌وه‌ بێ‌به‌زه‌یی ترین حكوومه‌ته‌كان هێشتا له‌ ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوت و تۆقاندن ئیستیفاده‌ ده‌كه‌ن. له‌ یه‌ك سه‌د ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئێران كاتێك توانای وڵامدانه‌وه‌ به‌ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ریان نه‌بووه‌ سزای سێداره‌یان به‌ سه‌ر كه‌سانێك وه‌كوو شه‌ریفه محه‌ممه‌دی دا سه‌پاندووه‌. هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان جگه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند تراكت به‌ دروشمی نا بۆ ئێعدام و پشتیوانی له‌ مافی ژنان، هیچ بیانوویێكیان بۆ زیندانی كردنی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ نه‌بووه‌ و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌ر كپ بكه‌ن. سزای سێداره‌ هیچ كارێگه‌ری له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی تاوان نه‌بووه‌ و له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش یه‌كێك له‌ داخوازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام بوو. ئێستاش به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢٢ به‌ندیخانه‌ی ئێران كارزازێكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ به‌ڕێخستووه‌ و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌كوو خانه‌نشینكراوان و كرێكاران پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی خۆی به ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ینا بۆ ئێعدامده‌زانێت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكرانی سیاسییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net