كه‌مپه‌ینی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌یانیه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا داوای له چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له بیر نه‌كه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌و چالاكه كرێكارییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌دان به شێوه‌ی ڕفاندنی شه‌ریفه له پێش چاوی هاوژین و منداڵه ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له زیندان و سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ری دا، تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كان به سه‌ر ئه‌و چالاك كرێكارییه‌ی بێ بنه‌ما ناو برد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له كۆتایی دا داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌به‌رچاو بگرن و پشتیوانی لێ بكه‌ن.