به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی ژن، پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئازا و بوێڕی ئه‌و زیندانه ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نییه و له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ناتوانێت سه‌ر له نوێ خۆی بونیات بنێته‌وه. ئه‌و ڕژیمه، ڕژێمێكی ڕزیو و داڕماوه كه له ڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه تۆڵه له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و مافی ژنان ده‌كاته‌وه و بۆ چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵگا، شه‌پۆل شه‌پۆل گه‌نجی وڵات له سێداره ئه‌دات به‌ڵكوو چه‌ند ساڵی دیكه ته‌مه‌نی پڕ له ناحه‌ز و ئابڕووبه‌ری درێژ بكاته‌وه. ئێمه به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین به هه‌ر بیرێكی سیاسیه‌وه، شان به شانی به‌ندكراوانی سیاسی ژن دژبه كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ین و ژنانێك كه هێمای خۆڕاگری و به‌رخۆدانن به ته‌نیا جێ ناهێڵین.