كۆمیته‌ی ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكوومكردنی هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم، داوای له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد بۆ پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی په‌یوه‌ست به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له ده‌نگی مافخوازی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران تۆقیوه و ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی چالاكانی سنفی، كرێكاری و سیاسی. هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی شكۆداری كامیۆندارانی ئێران، ده‌یان شۆفێر و چالاكانی میدیایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ڕژیم نیشانه‌ی به‌هێزی كۆماری ئیسلامی نییه، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌ی ئاشكرای زه‌بوونی و ترسی حكوومه‌ت له نه‌بوونی مه‌شرووعیه‌ته، ڕژیمێك كه بۆ كێشه ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هیچ ڕێگه چاره‌یێكی نییه. كۆمیته‌ی ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ڕایده‌گه‌ینێت: ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌كوو موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران، خانه‌نشینكراوان، خوێندكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر زۆڵم، هه‌ڵاواردن و گه‌نده‌ڵی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستن و ماشینی سه‌ركوتی ڕژیم له كار بخه‌ن.