29
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كۆمیته‌ی خوێندكارانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ته‌واوی خه‌ڵك كرد بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بایكۆت بكه‌ن.
کۆمیتەی سەراسەریی خوێندکارانی کوردستان، هاوتەریب لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و سیاسی، هەڵمەتی “نا بۆ دەنگدان” و “نا بۆ كۆماری ئیسلامی” لە ١ی ڕەشهمەوه تا ١١ی ڕەشەممەی ڕاگەیاند. له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا داوا لە سەرجەم ئازادیخوازان، قوتابخانە و زانکۆکان كراوه بە ئەنجامدانی هەر چالاکییەك بەشداری نەکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕابگەیەنن و هاونیشتمان هان بده‌ن تاكوو به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم به‌شدرای نه‌كه‌ن.