كۆمیته‌ی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی سیاسی دیكه به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، حوكمی ئێعدام، سزایه‌كی نامرۆڤانیه و كۆماری ئیسلامی بۆ داری ئێعدام به دوای سه‌ری بێ تاوانان دا ده‌گه‌ڕێت. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به سه‌ركوت، زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی دژبه‌رانی ده‌یه‌وێت كه‌ش و هه‌وای ترس و نائۆمێدی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا زاڵ بكات، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانی به تایبه‌ت له كوردستان دا شكستی هێناوه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه. مه‌حكووم كردنی په‌خشان عه‌زیزی به ئێعدام، نیشانه‌ی لاوازبوون و شكستی ڕژیم له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی به‌هێزی ژنانه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، خوێندكاران، مامۆستایانی زانكۆ و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه ڕاوه‌ستن.