زیاتر له ٨٠ ڕێكخراو و ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی، ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری قه‌تعی هاوكاری ده‌فته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و گوشارهێنان بۆ ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێعدامی تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كاردانه‌وه‌ی نه‌بووه و له‌سێداره‌دانی ڕۆژانه‌ی به‌ندكراوان له بێده‌نگی میدیایی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت سێ ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ١٨ هێنده بباته سه‌ره‌وه. له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ئێعدامه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامی نه‌به‌ینه سه‌ره‌وه، ترسی ئه‌وه هه‌یه كه له مانگه‌كانی داهاتوودا سه‌دان كه‌سی دیكه له‌سێداره بدرێن. “مه‌حموود ئه‌میری مۆقه‌ده‌م” به‌ڕێوه‌به‌ری كانوونی مافی مرۆڤی ئێران له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی به به‌مه‌به‌ستی تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا، به‌لانیكه‌م ٤٧١ كه‌سی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی په‌رداخت بكات.