به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان و ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر شه‌ریه محه‌ممه‌دی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، هاوشێوه‌ی هه‌ر سزایه‌كی ئێعدام كه‌ بۆ به‌ندكراوان ده‌ر ئه‌چێت، بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌ییمان. كۆماری ئیسلامی گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ر چه‌شنه ناڕازایه‌تییه‌ك به‌ توندترین شێوه‌ سه‌ركوت بكات به‌ڵكوو له‌و ڕێگه‌وه‌ سه‌رپۆش به‌سه‌ر قه‌یرانه‌ سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دا بنێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌نده‌سازییه‌وه‌ هه‌وه‌ڵی تۆقاندنی چالاكانی مه‌دنی، كرێكاری و سنفی ئه‌دات و ده‌یه‌‌وێت له‌و ڕێگه‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگا كپ بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت. ئێمه ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه‌ شه‌رمه‌زار و داوای ئازادی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net