ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی خووزستانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، ده‌یان شاعیر، چالاكی مه‌ده‌نی، نووسه‌ر و چالاكی ژینگه‌یی به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هێرشی بۆ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك، تێكدانی كه‌لووپه‌له‌كان، گواستنه‌وه‌ی ڕفێندراوان بۆ شوێنی نادیار و بێڕێزی به خێزانه‌كانیان پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤه و كۆماری ئیسلامی هه‌موو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ژێر پێ ناوه. سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم له پارێزگای خووزستان به مه‌به‌ستی لاوازكردنی شۆناسی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خه‌ڵكی عه‌ره‌به و داوا له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ببه‌نه سه‌ره‌وه تاكوو هه‌موو به‌ندكراوان بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكرێن.