ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كرانی مافی مرۆڤ له ئازه‌ربایجان و كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سناریۆسازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوان كورد و تورك له شاری ورمێ به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئازه‌ربایجان و كوردستان باوه‌ڕمان به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران و به‌رهه‌مه‌ندبوونیان له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی وه‌كوو به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی، ئایینی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تی كردن، هاندان بۆ توندووتیژی و بڵاوكردنی نه‌فه‌رت هاوشێوه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له ڕۆژی ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ بینراوه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: شاری ورمێ شارێكی فه‌ره نه‌ته‌وه و ڕه‌نگینه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بۆ داپۆشانی ناكارامه‌یه‌كانی ده‌یه‌وێت تێدا ئاژاوه بنێته‌وه. بوونی كه‌سانێك وه‌كوو نادر قازیپور و مه‌ڵا حه‌سه‌نی له‌و مه‌راسیمه كه ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی گه‌نجانی ئازادیخوازی تورك و كورد هه‌یه نیشانه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر مێشكێكی ئاگا له مه‌به‌سته‌كانی ڕژیم تێ بگات. به‌و بۆنه‌وه داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كورد و تورك ده‌كه‌ین فریوی پیلانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان نه‌خۆن و دیمه‌نی پێكه‌وه‌ژیانێكی پڕ له شایی و خۆشی بخولقێنن.