ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی ژنانی ئێران له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا جه‌ختی له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات كرده‌وه.
زیاتر له بیست ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنانی ئێران له به‌یاننامه‌یێك دا ڕایانگه‌یاند كه شۆڕشی ژینا پاش دوو ساڵ پای ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ كه ناكرێت چاوپۆشی لێ بكرێت. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئێران توانیویه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ده‌ور ئامانجێكی دیاریكراو كۆ بكاته‌وه. هه‌ر چه‌ند سه‌ركوتی ڕژیم په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، په‌ره‌ستاران، خوێندكاران، ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و به‌ندكراوانی سیاسی به‌رده‌وام درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ن و ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه كه ده‌توانێت كۆتایی به حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ست، گه‌نده‌ڵ و پیاوسالاری كۆماری ئیسلامی بێنێت. واژۆكارانی ئه‌و بایاننامهیه پشتیوانی خۆیان له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی و خوازیاری حیمایه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌و هه‌نگاوه بوون.