به‌یانیه‌ی ٣١ ڕێكخراوی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، ٣١ی ڕێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی مافی مرۆڤ و مافی ژنان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی بوون.

ئه‌و ٣١ی ڕێكخراوه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌ ٤٥ ساڵ سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون. له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ڕێزگرتن له‌ كار و چالاكییه‌كانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، دوا كراوه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاكه‌ كرێكاری و مه‌ده‌نی دا سه‌پێندراوه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و به‌ زووترین كات ئازاد بكرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net