به‌یانیه‌ی ٣ هه‌زار كه‌سایه‌تی سیاسی جیهان بۆ ڕاگرتنی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌سایه‌تی سیاسی له‌وانه، ١٤ سه‌رۆك كۆماری، ٢٠ سه‌رۆك وه‌زیر و شه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وی پێشین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ كارزاری نا بۆ سێداره‌ ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام بوون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یاساناسان و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار شاره‌داری فه‌ڕانسه‌وی واژۆ كراوه‌، ئاماژه‌ به‌ ئاماری به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران كراوه‌  و ڕاگه‌یێندراوه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دا، ١٥٢ به‌ندكراو له‌وانه شه‌ش ژن و مێرمنداڵێك له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئێعدام كراون. سه‌رۆك وه‌زیرانی بلژێك له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌ر چوار ئێعدام له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، سێ بابه‌تیان له‌ ئێران دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و كۆماری ئیسلامی له‌ ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی زۆرتر كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net