ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، ٦٨ به‌ندكراوی سیاسی له چه‌ند زیندانی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕووبه‌ڕووی ده‌یان قه‌یران بووه‌ته‌وه و بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی زۆرتر كردووه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له هه‌زار به‌ندكراوی له سێداره داوه، واته ٧٥ له سه‌دی ئێعدامه‌كانی جیهان له ئێران ئه‌نجام دراوه. له تازه‌ترین كرده‌وه‌ی نایاسایی دا، حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حه‌سه‌نی له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی، هه‌مان قه‌تڵی حكوومه‌تیه، به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، هه‌موو هێز و توانای خۆیان بخه‌نه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه و حوكمی ئێعدام به گشتی ههڵهوهشێتهوه.