به‌یانیه‌ی ٦٨ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ بۆ كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به حوكمی ئێعدام

٦٨ ڕێكخراوه‌ی به‌رگریكار له‌ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی خوازیاری گوشار هێنان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون.

ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌ پێدان به‌ وته‌كانی پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ڕایانگه‌یاند: په‌خشان عه‌زیزی به‌ تاوانی خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی كۆماری ئیسلامی و كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌بێ بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئینسانیه‌ت به‌ر به‌ وه‌حشیگه‌رییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بگرێت. په‌روه‌نده‌ی په‌خشان ڕه‌وانه‌ی لقی ئیجرای ئه‌ حكام كراوه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ڕێگه‌ له‌ ئێعدامی په‌خشان بگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net