36
شه‌ست و هه‌شت ڕێكخراوه و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به ئاماژه‌پێدان به ئاماری به‌رزی ئێعدام له ئێران ڕایانگه‌یاند: به دوای شۆڕشی ژینا، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و كۆماری ئیسلامی بۆ چاوترسینكردنی كۆمه‌ڵگا، سزای سێداره به سه‌ر چالاكانی كرێكاری و مافی ژنان دا ده‌سه‌پێنێت و به لێشاو به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سێداره ده‌دات. ته‌نیا ڕێگه‌ی كۆتایی هێنان به ئێعدام له ئێران یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ست بوونی به كۆمه‌ڵ به كارزرای نا بۆ ئێعدامه.