ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان، ٧٠٠ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له دوو چالاكی كرێكاری به‌ندكراو به ناوه‌كانی “كه‌یوان مۆهته‌دی” و “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵایی” ده‌ربڕی.
“كه‌یوان مۆهته‌دی” و “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵایی” دوو چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، مانگی گوڵانی ١٤٠١، له‌كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سنفی موعه‌لمیان و كرێكاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه له دوو په‌وه‌نده‌ی ساخته‌دا به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كران و “كه‌یوان مۆهته‌دی” به شه‌ش ساڵ زیندان و “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵایی” به پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. “كه‌یوان مۆهته‌دی” له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه، به‌ڵام “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵایی” ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠١، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا و ٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.