32
نزیك به ٥٢٠ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌شداری له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ساز ناكات و ته‌نیا شه‌رعیه‌ت به سه‌ركوتی زۆرتری چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ئه‌دات، ئاكامێكی جگه له وێرانی كۆمه‌ڵگا نییه. هه‌ر به‌و بوونه‌وه چالاكانی فه‌رهه‌نگی له شانۆگه‌رییه تهبلیغاتییهكانی كۆماری ئیسلامی به‌شداری ناكه‌ن و داوا له هه‌موو خوێندكاران و قوتابیان ده‌كه‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بایكۆت بكه‌ن.