ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژن له كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئاهوو ده‌ریایی، خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی زانكۆی ئازادی تاران بوون.
چالاكانی مافی ژن له كوردستان ئیدعاكانی ڕژیم بۆ سه‌رپۆش دانیان به‌سه‌ر سه‌ركوت، ئازار و ئه‌زیه‌تی ئاهوو ده‌ریایی به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئاهوو نه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و نه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ی وا كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامین. چالاكانی مافی ژن، ڕفاندنی ئه‌و خوێندكاره به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بوون. له‌و به‌یاننامه دا هه‌روه‌ها هاتووه: داوا له هه‌موو خوێندكارانی سه‌راسه‌ری وڵات، چالاكانی ژن، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و موعه‌لیمان ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی له ئاهوو ده‌ریایی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن. ئه‌بێ جیهان ببینێت كه ژنانی ئێرانی له چ باروودۆخێك دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. خه‌باتی ژنانی ئێران و به‌رخۆدانیان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵاواردن، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنه.