نزیكه‌ی ٣٥٠ چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ١١ چالاكی مافی ژنان له پارێزگای گیلان بوون كه به تازه‌یی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به ناحه‌ق سزای قورسی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌داین كه به سزادانی ئه‌و ١١ چالاكه مه‌ده‌نیه، ده‌زگای قه‌زایی هه‌موو شێوازه‌كانی چالاكی جه‌ماوه‌ری نیشانه گرتووه. به باشی ده‌زانین كه سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخستنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و چالاكانه ته‌نیا نیشانه‌ی ترسی ڕژیم له ده‌ور و نه‌خشی ژنان بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیه و هیچ كات نه‌یتوانیوه ڕێگه له ئیدامه‌ی خه‌باتی ژنان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بگرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “فرووغ سه‌میع نیا”، “سارا جه‌هانی”، “یاسه‌مین حه‌شده‌ری”، “شیوا شاه سیاه”، “نگین ڕه‌زایی”، “ئازاده چاوشیان”، “زه‌هرا دادڕه‌س”، “مه‌تین یه‌زدانی”، “زۆهره دادڕه‌س”، “هوومه‌ن تاهری” و “جلوه جه‌واهری” ١١ چالاكی مافی ژنانن كه له‌م دوایانه‌دا له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن لقی سێی دادگای ئینقلای ڕه‌شت به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مێهدی ڕاسخی” سه‌رجه‌م به ٦٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.