به‌یانیه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ئێران بۆ بایكۆتی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌وبه‌ش دا خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان بایكۆت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٥ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی كه‌ به‌شێكیان له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ندكراون له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ دیمۆكراسی دا نییه‌. پاش كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك له‌ شۆڕشه‌كانی ٩٦، ٩٨ و ١٤٠١، هه‌ر چه‌شنه به‌شدارییه‌ك له‌ گاڵته‌جاڕییه‌كانی ڕژیم، وه‌كوو ته‌نزێكی تاڵ و ڕه‌ش وایه.‌ واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ وێڕای ئاماژه‌دان به‌ زه‌رووره‌تی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، ڕایانگه‌یاند كه‌ بایكۆتكردنی سناریۆسازییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ وڵامێكی به‌هێزه‌ بۆ حكوومه‌ت. “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “پوران نازمی”، “گه‌هه‌ر عشقی”، “شوعله‌ پاكڕه‌وان”، “قاسم شۆعله‌سه‌عدی”، “حێشمه‌تۆڵڵا ته‌به‌رزده‌دی”، “عه‌باس واحیدان شاهڕوودی” و “محه‌ممه‌د نووریزاد” له‌ واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net