به‌یانیه‌ی چوار دامه‌زراوه‌ی مافی ژنان و دادخوازانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، چوار ڕێكخراوه‌ی مافی ژنان پێكهاتوو له‌یه‌كێتی ژنانی كوردستان، دادخوازانی كوردستان، ژنانی كوردستان دژ به‌ جیاوازی، نا بۆ تابۆ نا بۆ توندووتیژی دژ به‌ ژنانبه‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ تایبه‌ت وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی، دوو چالاكوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام وتراوه‌: ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردنی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان، سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ ژنانی كوردستان، به‌لووچستان، گیلان، ئیسفه‌هان و سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ده‌نگی ئازادیخوازی ژنان به‌هێزتر له‌ هه‌میشه به‌ گوێی جیهان ده‌گه‌ینین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net