ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، چوار ڕێكخراوه‌ی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ له به‌یاننامیه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی قه‌یرانه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و جیاوازی چینایه‌تی، هیچ ڕێگه‌یه‌ك جگه له په‌ره‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سه‌ر شه‌قام نییه.
سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، گرووپی یه‌كگرتوویی خانه‌نشینكراوان، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری و كرێكارانی خانه‌نشینكراوانی خووزستان له‌و به‌یاننامه‌دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌پێدان به ڕێژه‌ی به‌رزی كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕایانگه‌یاند: خه‌بات بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگا ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه كرێكارییه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت. به‌پێی ئاماره‌كان، لانیكه‌م دوو هه‌زار و ٢٥٧ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ساڵی ١٤٠٢دا به‌ڕێوه چووه كه ٤٠٨ بابه‌تیان كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری، هه‌زار و ٤٦٥ بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی سنفی، ٢٠٠ بابه‌ت كۆبوونه‌وه له بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین، ٣٢ كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاری، دوو كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مینه مه‌زهه‌بیه‌كان، چوار كۆبوونه‌وه له بواری مافی ژنان، یه‌ك كۆبوونه‌وه له بواری فه‌رهه‌نگی، ٢٠ كۆبوونه‌وه له بواری ژینگه‌پارێزی و ١٢٥ كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن ماڵدزراوانهوه له ٣١ پارێزگای ئێران به‌ڕێوه چووه. له ته‌نیشت كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، به‌لانیكه‌م ٣٨ مانگرتنی سنفی، ١٣٤ مانگرتنی كرێكاری و دوو مانگرتنی خوێندكاری ئه‌نجام دراوه.