ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای پاڵپشتی له خوێندكارانی زیندانی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجمه‌نی خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌ت، ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌كردن، ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی خاجه‌نه‌سیر و ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی زه‌هرا بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێدا هاتووه: سیاسه‌تی زیندانی كردنی خوێندكاران ته‌نیا له چوارچێوه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كی حقووقی ناگونجێت به‌ڵكوو سه‌رتر له سزادانێكی ساده‌یه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و سیاسه‌ته ئامرازێكه بۆ كپكردنی ده‌نگی مافخوازی خوێندكاران و سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاتێك كه له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ترسێت. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگارییان نه له پاشه‌كشه كردن، به‌ڵكوو له به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانی حكوومه‌ت زانی و به‌ڵێنیان دا ده‌نگی هه‌موو خوێندكارانی زیندانی بن.