به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان له‌ شاره‌كانی شاباد، ئیسلامشار، ئه‌لیگوده‌رز، بووشێهر، تاران، شیراز، سنه‌، سه‌قز و زیویه‌، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، ساری و هه‌رسین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی هاوبه‌ش دا پشتیوانی خۆیان له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی.

ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند، پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی موجاهد كوركور، په‌خشان عه‌زیزی، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی هاوكات له‌گه‌ڵ په‌نجاهه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ سێداره‌، نیشانه‌ی شه‌ڕی ئاشكرای ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌. حكوومه‌ت ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگا به‌كار ده‌بات و له‌و ڕێگه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵك بڵێت: حوكمی سێداره‌ له‌ هیچ دۆخێك دا ڕاناوه‌ستێت. له‌ ئێستادا ٥٤ به‌ندكراو ڕووبه‌ڕووی سزای سێداره‌ بوون، سزای سێداره‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیوه‌ پێش به‌ توندووتیژی بگرێت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داناوه‌. ئێمه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌ به‌ گشتی، پشتیوانی خۆمان له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاده‌گه‌ینین و ده‌ڵێین: ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕاگرتنی سزای ئێعدام، یه‌كڕیزی، یه‌كگرتوویی و كاردانه‌وه‌ی گشتییه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران به‌ هه‌ر بیر و باوه‌ڕێكه‌وه‌ ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net