كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئامووزش و په‌روه‌رش و هێزه ئینتزامییه‌كانیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سیاسه‌تی پادگانی كردنی قوتابخانه‌كان سیاسه‌تێكی شكست خواردووه و قوتابیان و موعه‌لیمانی ئاگا ڕێگه ناده‌ن دۆژمنانی زانست به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن. حكوومه‌ت پێشتریش بسیجی قوتابخانه‌ی درووست كردبوو به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ربه‌ست بۆ ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده ساز بكات و هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرت. بۆ ڕاگرتنی پاكی و خاوێنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده ئه‌بێ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان، موعه‌لیمان و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كگرتووانه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستن و ڕێگه نه‌ده‌ن كولتووری توندووتیژانه‌ی حكوومه‌ت گیانی ڕۆڵه‌كانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه.