به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٤ ڕێكخراوه‌ی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی خێرا و بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ژن بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان وێڕای پیرۆزبایی سه‌د و سێزده‌هه‌مین ڕۆژی جیهانی ژن، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. ئه‌و به‌یاننامه له‌لایه‌ن كارزاری مافی مرۆڤی ئێران، كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ هه‌موو ئێران، ئه‌نجومه‌نی كۆماریخوازانی ئاڵمان و هوله‌ند، جه‌معیه‌تی ئێرانی مافی مرۆڤ له باكوور و باشووری كالیفۆڕنیا، كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، كۆمیته‌ی دژه سه‌ركه‌تی شارومه‌ندانی ئێرانی له پاریس و دایكانی ئاشتیه‌وه واژۆ كراوه. واژاۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به خه‌باتی ژنان له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و ڕێزگرتن به تێكۆشانیان ڕایانگه‌یاند: به هه‌موو سه‌ركه‌ت و گوشاری ڕژیمی ئیسلامی، ده‌نگی ئازادیخوازی و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ژنان و كچانی ئێرانی له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و ژنانی جیهان بۆ پشتیوانی له‌و بزووتنه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت.