9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، مێهدی حه‌سه‌نی، موجاهد كوركور، عه‌باس دریس و بێهرووز ئێحسانی بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای ئاماژه‌دان به ڕفاندنی نایاسایی و ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه، خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت، تۆقاندن و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام به گشتی بووه.