كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی ژن له تاران و كه‌ره‌ج له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی كامیۆن‌داران ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به كێشه و گرفتی كامیۆن‌داران، نانه‌واكان، كه‌شاوه‌زران، په‌ره‌ستاران، موعه‌لیمان و كرێكاران، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، ڕفاندن و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له شۆفێران به توندی شه‌رمه‌زار كراوه. ژنانی تێكۆشه‌ر ڕایانگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ژێر گوشاری ئابووری دان و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووه نه‌بین هیچ یه‌ك ناگه‌ین به داخوازییه‌كانمان. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به درووستكردنی ئابوورییه‌كی گه‌نده‌ڵ و ڕانتخۆر ته‌نیا بیر له تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وه‌ڵات ده‌كه‌ن، مه‌عیشه‌ت ڕۆكنی سه‌ره‌كی ژیانی هه‌موومانه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی بده‌ین به واتای ئه‌وه‌یه كه بوون و نه‌بوونمان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له ڕێگای ئێعدام، ئه‌شكه‌نجه، تیرۆر، ئاو و هه‌وای پیس، هه‌ژاری سه‌پێندراو، ئۆتومبێلی ناستاندارد، جاده‌ی نائه‌من و بێبه‌شكردنی خه‌ڵك له ده‌رمان، شارومه‌ندانی ئێرانی ده‌كوژێت، گه‌ر بڕیار وایه تووشی مه‌رگی ته‌دریجی بین، با به سه‌ربه‌رزی بمرین، به‌ڵام بۆ هه‌میشه خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان له ده‌ست ئه‌و حكوومه‌ته زاڵم و گه‌نده‌ڵه ڕزگار بكه‌ین.