به‌ بارمته‌گرتنی بنه‌ماڵه‌ی چالاكێكی سیاسی له‌ مه‌شهه‌د

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ شاری مه‌شهه‌د هێرشیان كرده‌ سه‌ر جه‌واد حسێنی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراویان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم كاتێك جه‌واد حسێنی سه‌ردانی مه‌زاری دایكی كردووه‌، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ری و هه‌وڵی ڕفاندنیان داوه‌. كاتێك خێزانی جواد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتووه‌، به‌ گازی فرمێسكڕێژ خۆی و منداڵه‌كانی بریندار كراون و جه‌واد هه‌ڵهاتووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌شهه‌د، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ بارمته‌ گیراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه‌ ئه‌گه‌ر جه‌واد خۆی ڕاده‌ستیان نه‌كات ئازاد ناكرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net