3
به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان هۆشداریان دا كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نكارێك كرێكاری ئه‌فغانستانی بێ مۆڵه‌تی مانه‌وه به‌كار بێنێت، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نكارێك كرێكارانی ئه‌فغانستانی كه مۆڵه‌تی یاسایی مانه‌وه‌یان نییه له كارگه و كێڵگه كشتووكاڵییه‌كان دا دابمه‌زرێنێت، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه و ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن و ٧٣١ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خاوه‌نكارێك گوێبیستی بڕیاره‌كه نه‌بێت، بۆ ماوه‌ی ١٨٠ ڕۆژ زیندانی ده‌كرێت.