بڕیاری به‌رپرسانی پارێزگای كوردستان بۆ داخستنی بازاڕی تاناكۆرا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سیتادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاڵای قاچاخی كوردستان بڕیاری داوه‌ كه‌ تا ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، هه‌موو دووكانه‌كانی فڕۆشتنی جل و به‌رگ و كه‌لووپه‌لی ستۆك و تاناكۆرا دابخات.

ده‌بیری كۆمیسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاڵای قاچاخی كوردستان له‌و باره‌وه‌ وتی: هه‌موو ئه‌و یه‌كه‌ سنفییانه‌ی پۆشاكی تاناكۆرا ده‌فرۆشن و تابلۆی تایبه‌تی به‌ خۆیان هه‌یه‌ داده‌خرێن و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان ئه‌ركدار كراون له‌ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی داهاتوودا هه‌موو ئه‌و دووكانانه‌ پۆلۆمپ بكه‌ن. بڕیاری حكوومه‌ت بۆ داخستنی بازاڕی تاناكورا له‌ كوردستان له‌ حاڵكێدایه‌ كه‌ نزیك به‌ ٢٠ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ له‌و ڕێگه‌وه‌ پێداویستی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و به‌م جۆره‌ هه‌زاران كه‌س بێكار ده‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net