12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادستانی ئاڕژانتین فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی به‌شداری له ته‌قینه‌وه‌ی ئامیا ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قازی باسۆ كه پاش كوژرانی ئالبرتۆ نیسمان له ساڵی ٢٠١٥ ئه‌ركی دادستانی ئاڕژانتینی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، عه‌لی خامنه‌یی وه‌كوو به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كان له ئامیا ناسیوه و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ناوندی یه‌هوودییه‌كانی ئامیا، ٨٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٣٠٠ كه‌س بریندار بوون.