دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا له لێدوانێكی فه‌رمی دا ڕایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی پاش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل پێویستی به پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێرانییه‌كان هه‌یه، به‌و بۆنه‌وه ڕێگه‌یان داوه به بێ كێشه نه‌وت بفرۆشێت.
ترامپ وتی: له‌گه‌ڵ كڕێنی نه‌وتی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن چینه‌وه كێشه‌ی نییه، گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران وڵاتی چینه و ئێران بۆ درووستكردنی كاولكارییه‌كانی شه‌ڕ پێویستی به داهاتی نه‌وت هه‌یه. پێشتر و له ساڵی ٢٠١٨، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل بوو، به‌ڵام پاش به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ترامپ ئه ڕێژه‌یه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌می كرده‌وه. له ساڵی ٢٠١٩ تاكوو ٢٠٢٤ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرن بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتر بێته‌وه.