3
وه‌زیری كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ یارانه‌ی سێ گرووپ یان ده‌هه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌تع ده‌كرێت.
به وته‌ی وه‌زیری كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی، ئه‌و سێ گرووپه توانای ماڵی‌یان هه‌یه و ده‌توانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن، به‌و بۆنه‌وه پێویستیان به یارانه نییه. ڕێژه‌ی ئه‌و سێ گرووپه نزیك له ٢٥ ملیۆن كه‌سه و یارانه‌كه‌یان له به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری سه‌رف ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان له لێدوانێكدا وتی: یارانه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ چینی كه‌م داهات قه‌تع ناكرێت به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ناچاره نرخی سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چوار هێنده‌ی خه‌ڵكی ئاسایی مه‌سره‌ف ده‌كه‌ن، بباته سه‌ره‌وه.