به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بیمه‌ی هه‌زاران كرێكاری له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بڕێوه و زۆربه‌یان كرێكاری بواری بیناسازی بوون.
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، ته‌نیا له یه‌ك پارێزگای ئێران بیمه‌ی ده هه‌زار كرێكار بڕاوه و له هه‌شت هه‌زار كرێكاری خوازیاری بیمه، ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیان بیمه نه‌كراوه. ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له وڵامی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران دا ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا بیمه‌ی ئه‌و كه‌سانه بڕدراوه كه به درۆ ناوی خۆیان وه‌ك كرێكاری بیناسازی تۆمار كردووه. ئیدعای به‌رپرسانی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له حاڵێكدایه كه سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان به به‌ڵگه سه‌لماندوویانه كه ئه‌و كه‌سانه كرێكاری بیناسازی بوون. ڕۆژی ڕابردووش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی بیناسازی بانه ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ته‌نیا ١٥ بۆ ١٦ كرێكار له كۆی گشتی ٨٠٠ كرێكاری خوازیاری بیمه، بیمه كراون.