به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له داره‌كانی گوندی “خۆشكروود” سه‌ر به شاری كرماشان، له لایه‌ن كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی سه‌ر به ڕژیمه‌وه له ناو براوه.
ساڵانه له كوردستان له لایه‌ن خەلکانی قازانج پەرەست و دژە ژینگەوە، ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر، ساز كردنی بینا، به‌ربڵاو كردنی زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵووز، ده‌بڕێن و له ناو ده‌چن. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی بە دەستمان گەیشتووە ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستانه‌كانی گوندی “خۆشكروود” سه‌ر به شاری كرماشان به ده‌ستی كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌وه به بۆنه‌ی چاندنی “خه‌شخاش” و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی “خه‌ڵووز” بڕاوه‌ته‌وه.