9
فه‌رمانداری بۆكان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی باڵه‌نده‌یه‌كی كۆچه‌ری بۆ ئه‌و شاره، نه‌خۆشییه‌كی پێستی ده‌گمه‌ن له گوندی ئیبراهیم خه‌سار بڵاو بووه‌ته‌وه.
خه‌شایار سه‌نعه‌تی ڕایگه‌یاند: كارمه‌ندانی بێهداشت و ده‌رمانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ٤٠ تووشبوویان له گوندی ئیبراهیم خه‌سار شناسایی كردووه. به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی بۆكان، باڵنده‌یه‌كی كۆچه‌ری جۆرێك كێچی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه هاوردووه و پاش به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ پێست، نه‌خۆشییه‌كی هه‌ستیار درووست ئه‌كات. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دانیشتووانی گوندی ئیبراهیم خه‌سار كه‌ره‌نتینه كراون و ڕه‌وه‌ندی ده‌رمانیان ده‌ستی پێكردووه.