بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی و عفوونی له‌ ناوچه‌ لافالێدراوه‌كانی به‌لووچستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، پاش هاتنی لافاو و پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌ لافاولێدراوه‌كانی به‌لووچستان، نه‌خۆشی پێستی و عفوونی له‌ نێو ژنان و منداڵان دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو هه‌موو ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌ ناوچه‌ لافاولێدراوه‌كانی به‌لووچستانی ڕووخاندووه‌ و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ئاوی خواردنه‌وه‌ تێكه‌ڵ بووه‌. هه‌ر چه‌ند دانیشتووانی لێقه‌وماو له‌ ئاست نه‌بوونی خزكه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان به‌ ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك نه‌داوه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ نه‌خۆشی پێستی و عفوونی له‌ نێو ژنان و منداڵان دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net