15
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، نه‌خۆشی پێستی گاڵ له نێو به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد دا بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی زیندان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانانی بێهداشتی نه‌خۆشی پێستی گاڵ له نێو به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد دا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له جیاتی دابینكردنی ئیمكانات، به‌ندكراوانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوان یه‌ك ملیۆن تمه‌ن هه‌زینه‌ی ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشییه له گیرفانی خۆیان په‌رداخت ئه‌كه‌ن و به‌شێك له زیندانیان توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه