8
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥یخاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری ئیرانشه‌هر به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت دژ به ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بلاو کراوه‌ته‌وه، ناڕازیان به نووسینی “ئێمه‌تان به‌و ئابووریه خراپه خنكاندووه” و هه‌روه‌ها درووشمگه‌ڵیک دژ به ڕێبه‌ری ڕژیم، له سه‌ر تراكت و دیواری شار، هه‌ڵوێستی خۆیان دژ به کۆماری ئیسلامی نیشان دا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و حكومه‌ت به ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ و درووشمی بێ سه‌رووبه‌ر به خه‌ڵك ئه‌دات.