10
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی قوتابیانی شۆڕشگێڕه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧ سه‌دان تراكتیان له نێو قوتابخانه‌كان دا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
قوتابیانی شۆڕشگێڕ سه‌دان تراكته‌كانیان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ ته‌واوی نیزامی ولایه‌ت“، “مه‌هسا ئه‌مینی و نیكا شاكه‌ره‌می“، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“، “ئه‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان“، “ژن،ژیان،ئازادی” و “چاوه‌ڕێی مه‌رگی ڕێبه‌رین” بڵاو كردووه‌ته‌وه. قوتابیانی شۆڕشگێڕی داوایان له خه‌ڵكی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و قه‌ناعه‌ت به زیندووبوونیان نه‌كه‌ن چوونكه شایانی ئه‌و ژیانه سه‌خت و مه‌ینه‌تباره نین.