11
شه‌وی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگیڕی شاری شنۆ به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم خوازیاری یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر به دوژمنان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری شنۆ وێنه‌ی ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه شۆڕاشگێرییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاند: له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا پێویستمان به یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌یه تاكوو بتوانین ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی دوژمنان بینه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها وتیان، نه‌ورۆز هێمای یه‌كگرتوویی، ئازادی و دیمۆكراسییه و ئه‌بێ بیپارێزین.