27
به‌یانی شه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٣، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی زرهی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای بابل و كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌یان له ناو برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنكه‌ی زرهی كالسوو به چه‌ند مووشه‌ك پێكراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژرن و ٨ كه‌سی دیكه بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنكه‌ی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان له سووریه‌ش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.