4
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌یانی هه‌ینی بنكه مووشه‌كی و به‌رگرییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، قه‌سری شیرین، خۆڕه‌م ئاباد، مێهران، ئیلام، دێهلۆڕان، سنه، مه‌ریوان، پیرانشار، قوره‌وه، هه‌مه‌دان، سه‌رده‌شت و بانه چه‌ند جار بۆردوومان كراوه.
به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك بووه كه خانووی هاونیشتمانیان له‌رزاوه و خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ترسی كه‌می به‌نزین و نان ڕوویان كردووه‌ته بازاڕ و به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان و نانه‌واخانه‌كان قه‌ره‌باڵغه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه ئاشكرا نه‌كراوه.