بۆردوومانی به‌رده‌وامی ئیسڕائیل و خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ تل ئاویو

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو له‌ شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌، نزیك به‌ ٣٥ فه‌له‌ستینی كه‌ زۆربه‌یان ئاواره‌ و ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هاوكات به‌رپرسانی حه‌ماس ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ شاری تل ئاویو، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئێسحاق هێرتزووك، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net