ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته چه‌ند ناوچه‌یان له ڕۆژئاوای كوردستان به چڕی بۆردوومان كرد و هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نكراوه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ندئاوی تشرین، عه‌ین عیسا، گرێسپی و زرگان به درۆن و تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته به چڕی بۆردوومان كراوه. ئیلهام ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی پاڕله‌مانتارانی ئورووپایی دا ڕه‌خنه‌ی توندی له كۆمه‌ڵگای جیهانی گرتووه و ڕایگه‌یاندووه: دوو هێنده‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، قوربانیان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیه و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته داوه و ئه‌بێ وڵاتانی ئورووپایی ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بگرن. ڕۆژی ڕابردووش، ئه‌ردۆغان له دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری نوێی سووریه، بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كرد.