11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ند جار ناوچه‌ی “گۆهه‌رزێ“یان له هه‌رێمی كوردستان به چڕی بۆردوومان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته چه‌ند جاری ناوچه‌ی “گۆهه‌رزێ“یان له پارێزگای دهۆك به چڕی بۆردوومان كردووه و زیانێكی زۆریان به گوندنشینان گه‌یاندووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه گیانیه‌كانی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ست دا نییه.