13
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیان به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوێستانه‌كانی “ته‌نگی شلكێ” له نزیك گوندی “ئهندزه” له پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی “كانه” له ناوچه‌ی “دهیرهلووك” له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه به چڕی بۆردوومان كراوه. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و هێرشه هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام دارستان و مێرگه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا له ئاگردا سووتاوه و زیانێكی زۆر به ژینگه گه‌یشتووه.